ڤار دەهێنرێتە خولی نایابی عیراق

26/01/2020 وەرزش

نەوا
كۆمپانیای گوازەرەوەی یاریەكانی تۆپی پێی خولی نایابی عیراق ئاشكرایكرد، لەئێستادا خەریكی لێكۆڵینەوەیەكی وردن بۆ جێبەجێكردنی تەكنەلۆژیای VAR لە یاریگاكانی عیراقدا.
محەمەد هیجڵ بەڕێوەبەری كۆمپانیای عەشتار، كە یاریەكانی خولی نایابی عیراقی دەگوازێتەوە، لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، سەرجەم لێكۆڵینەوەكان تایبەت بە تەكنەلۆژیای VAR تەواو بووە، ئەوەش دوای ئەوەی هەست بە گرنگی بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆژیایە لە یاریگاكانی عیراق كراوە.
وتیشی "لێكۆڵینەوەیەكی ورد پێشكەشی یەكێتی تۆپی پێی عیراقی دەكەین، ئەوەش بەگوێرەی كۆتا داواكارییەكانی یەكێتیی تۆی پێی جیهان "فیفا"، ئەوەش پێویستی بە هاریكاریی حكومەت و رێپێدانی فیفا هەیە.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای عەشتار باسی لەوەشكردوە "ئێمە لای خۆمانەوە ئامادەین و چاوەڕێی رێپێدانین، ئەگەر گۆڕانكاریەكانی یەكێتی تۆپی پێی عیراقی نەبوایە، پێشتر پرۆژەكە بەشێوەیەكی فەرمی پێشكەش كرابوو".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group