نه‌وا
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، له‌و 27 هاوڵاتییه‌ی ده‌ڤه‌ری شیلادزێ كه به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبون له په‌كه‌كه" له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابون، 15 كه‌سیان ئازادكران.
له نوسینێكدا عه‌بدولستار مه‌جید باسی له‌وه‌كردووه، "پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی شه‌ممه هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی 27 هاونیشتمانیی ده‌ڤه‌ری شیلادزێی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه راگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه 15 كه‌سیان ئازادكران.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ نوسیویشیه‌تی،"هیوادارین هه‌رچی زوه ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ئازادبكرێن و هه‌ر كه‌سێك هه‌ر تۆمه‌تێكی له‌سه‌ره، به‌یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تی و مافی پارێزراو بێت."