كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ: لە 24 كاتژمێردا 12 خۆپیشاندەر كوژراون

27/01/2020 عێراق

نەوا
تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 12 خۆپیشاندەر لە عیراق كوژراون و 230-ی دیكەش برینداربوون.
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق ئاشكرایكرد، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەهۆی روبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەگەڵ خۆپیشاندەران، 12 خۆپیشاندەر كوژراون و 230 خۆپیشاندەری دیكەش برینداربوون، كە زۆرینەی قوربانییەكان لە شارەكانی بەغدا و زیقاڕ و بەسڕە بوون.
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە هەر لەو ماوەیەدا هێزە ئەمنییەكانی عیراق 89 خۆپیشاندەریان دەستگیركردووە.
دوای دەستبەردانی موقتەدا سەدر لە خۆپیشاندانەكان و كشانەوەی لایەنگرانی سەدر لە ریزی خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران كردووە و دەیانەوێت كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن، بۆیە لە شەوی هەینییەوە هێزە ئەمنییەكان بە زەبرێكی زیاترەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران مامەڵە دەكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group