نه‌وا-لاڤه كورده
زیاتر له پێنج ساڵ له‌مه‌وپێش گرێبه‌ستێك بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی واژۆكرا، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی-یش ده‌ڵێت "به‌رپرسان پێیانوایه بودجه‌كه‌ی زۆره و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن".
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی هونه‌ریی پلان و پرۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "دوو را و بۆچون هه‌یه، هه‌ندێك له به‌رپرسان پێیانوایه تێچوی ئه‌و پرۆژه‌یه به‌راورد به پرۆژه‌كانی 100 مه‌تری و 120 مه‌تری هه‌ولێر زۆر زیاتره و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به به‌رزترین كوالێتی دیزاین كراوه، كه له 10 ساید و دوو سایدی خزمه‌تگوزاریی پێكدێت، هه‌روه‌ها سیستمی ئاگركوژێنه‌وه و كامێرای چاودێریی و تۆڕی ئاو و باخچه و سه‌وزایی و روناككه‌ره‌وه‌ی تێدایه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین پرد و یه‌كتربڕ، كه وایكردوه تێچوه‌كه‌ی زۆربێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆچونه‌كه‌ی تر له سلێمانی ئه‌وه‌یه به تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه هه‌ڵكه‌وته‌ی سلێمانی وایه هه‌ر ئه‌م شه‌قامه هه‌ڵده‌گرێت، سروشتی ناوچه‌كه وایه واته وه‌ك هه‌ولێر شه‌قامی 120 مه‌تری و 150 مه‌تری تێدا ناكرێت، بۆیه ده‌بێت بودجه‌كه‌ی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.