كەشناسی: ئەمڕۆ بەفر و باران بەردەوام دەبێت

01/02/2020

نەوا
كەشناسیی هەرێم ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت و سبەینێ كەشەكە ئارامتر دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیاند، ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ شەممە لە هەولێر ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لە هەندێك شوێن بەفر تێكەڵ بە باران دەبێت، سبەینێ یەكشەممەش ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و نمەباران بەردەوامدەبێت.
لە سلێمانیش ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و بەفربارین لە سەنتەری شار بەردەوامدەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەیەكی زیاتر دەبارێت. سبەینێش ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێك ناوچەدا. 
لە دهۆكیش بەهەمانشێوە ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لە دەورەبەری سەنتەری شار و ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە. سبەینێش ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێك ناوچەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group