كۆنگرەی ئاسایشی میونشن دەست بە كارەكانی دەكات

14/02/2020 جیهان

نەوا
كۆنگرەی ئاسایشی میونشن دەست بە كارەكانی دەكات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و شاندێكی هەرێمی كوردستانیش لە كۆنگرەكەدا بەشدارە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بە مەبەستی بەشداری لە كۆنگرەكەدا لە ئەڵمانیایە لە تویتێكدا رایگەیاندووە، "لە میونشنین بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، ئەم كۆبوونەوانە ھەماھەنگیمان لەگەڵ ھاوبەشەكانمان بەھێزتر دەكات بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیمان".
كۆنگرەی ئاسایشی میونشن ساڵانە بەڕێوەدەچێ، تێیدا بەرپرسانی باڵای چەندین وڵات كۆدەبنەوە و پرسەكانی تایبەت بە ئاسایشی جیهان تاوتوێ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group