دوای كۆیە نوسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەكرێتەوە

17/02/2020

نەوا
نوسینگەی پاسپۆرت لە قەزای كۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر كرایەوە و هەنگاوی داهاتوش دەگاتە چەمچەماڵ.
ئەمڕۆ لە پاش رێوڕەسمی كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرت لە كۆیە، لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی "لە ئایندەیەكی نزیكدا نوسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەكرێتەوە".
هەروەها رایگەیاند، كردنەوەی نوسینگەكانی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی لە شارۆچكەكان، بۆئەوەیە ئاسانكاری تەواو بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بكرێت.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە خزمەتگوزارییەكان و دەسەڵاتەكان لە ناوەندی شارەكانەوە بۆ شارۆچكەكان بگوازرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group