نه‌وا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی، بڕیاره هاوشێوه‌ی مامۆستایان فه‌رمه‌نبه‌رانی ته‌ندروستیش، ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستن بكرێنه هه‌میشه‌یی و حكومه‌تیش به شێوه‌ی سه‌ره‌تایی ره‌زامه‌ندیی داوه له‌وباره‌یه‌وه.
د. محه‌مه‌د قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاندووه، "پلان هه‌یه كه فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستیش، ئه‌وانه‌ی له وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستن، بكرێنه هه‌میشه‌یی و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وانه بكرێنه هه‌میشه‌یی كه پێویستمان به پسپۆڕییه‌كه‌یان هه‌یه".
د. محه‌مه‌د قادر وتیشی: "نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ده‌ئی حكومه‌تیش ڕازی بووه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كات ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت و هاوشێوه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست، فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش بكرێنه هه‌میشه‌یی".