نه‌وا
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی باس له‌وه ده‌كات كه ئاسته‌مه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له عیراق بتوانێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌ببات، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رژمێریی دانیشتووان بكرێت".
خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی وتووه: "به‌پێی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان له رووی هونه‌رییه‌وه ئاسته‌مه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق بتوانێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات، یاساكه نوێیه و عیراقی دابه‌ش كردووه‌ته سه‌ر قه‌زا به قه‌زا، هه‌ندێك قه‌زا زۆر گه‌وره‌ن و هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنیش ده‌بێت 100 هه‌زار ده‌نگ بێت، بۆ نموونه مووسڵ 16 سه‌د هه‌زاریی تێدایه، چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی براون بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بێ ئه‌زموونن و له هه‌ڵبژاردن كاریان نه‌كردووه".
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی راشیگه‌یاند، "به‌پێی یاسای نوێ، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رپرسی به‌ش و هۆبه‌كان لابراون، بۆیه كاتی زۆر ده‌وێت تا هه‌ڵبژاردن بكرێت".
خه‌سره‌و گۆران ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئێمه دژی سه‌رژمێری نه‌بووین، له 2011وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رژمێریی ڕاسته‌قینه بكرێت، تا سنوری 140 چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا كۆسپ بوو، حكومه‌تی مالیكی بوو نه‌یانتوانی ئه‌وه بكه‌ن، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رژمێرین تا ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی عێراق بزانین".
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ڕاشیگه‌یاند، ده‌بێت پێوه‌ر دابنرێت، ڕێكار هه‌بێت و بزانرێت ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌وێ تۆمار ده‌كرێن، پێشتر له كوێوه هاتوون و چه‌نده لێره‌بوون؟