نه‌وا
سه‌رۆكی سوریا دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پارێزگای حه‌له‌ب رایگه‌یاند، حه‌له‌ب باجێكی گه‌وره‌یدا و دڵسۆزی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ نیشتمان و سوپا هه‌موو هاوكێشه‌كانی ئاوه‌ژووكرد، ئه‌وه‌شی وت، "هێشتا شه‌ڕو پلانگێڕی دژی سوریا كۆتایی نه‌هاتوه".
به‌شار ئه‌سه‌د له وتارێكیدا كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی سوریا "سانا" بڵاوكرایه‌وه رایگه‌یاند، "ده‌بوو حه‌له‌ب ئه‌و باجه گه‌وره‌یه بدات، كه هاوتای گه‌وره‌یی گه‌ل و نیشتمانپه‌روه‌ریی و هه‌ڵوێسته‌كانییه‌تی، ئه‌وان به‌رگه‌ی چه‌ندان ساڵ بۆردومان و گه‌مارۆی توند و قوربانیدانێكی زۆریان گرت، خه‌ڵكی حه‌له‌ب له‌ماوه‌ی داگیركردنی شاره‌كه‌شیاندا نه‌وه‌ستاون له‌به‌رهه‌مهێنان و به‌رده‌وامبون له‌كار و ئیشی خۆیان".
وتیشی: "كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب به‌واتای كۆتاییهاتنی شه‌ڕ و پلانی دوژمنكارانه و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی نیه، به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه‌یه‌كه بۆ شكاندنی لوتی دوژمنه‌كان و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا ڕاشیگه‌یاندووه، "هه‌موومان به‌سه‌ر ئه‌و ترسه‌دا سه‌ركه‌ووتین، كه هه‌وڵیان ده‌دا له دڵماندا بیچێنن، سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ر ئه‌و دێوه‌زمه‌یه‌ی، كه ده‌یانویست له عه‌قڵماندا بیڕوێنن به‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌بوون و رق و كینه و ناپاكیدا سه‌ركه‌وتین".