نه‌وا
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆما، بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیوزێپێ كۆنتێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا كۆببێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2020 له ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومی گه‌یشته رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا.
پێشتر نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، مه‌سرور بارزانی له رۆما له‌گه‌ڵ جیوزێپێ كۆنتێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای دیكه‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان رونده‌كه‌نه‌وه .
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان كۆده‌بێته‌وه و باسی پابه‌ندبونی هه‌رێمی كوردستان به پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینه‌كان ده‌كات.