نه‌وا
چه‌كدارانی سوپای نیشتیمانی لیبیا به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر تێكشكاندنی كه‌شتییه‌كی توركیایان راگه‌یاند، كه له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیداوه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.
رۆژی سێشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی چه‌كداریی سوپای نیشتیمانی لیبیا به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر بۆردومانكردنی كه‌شتییه‌كی توركیایان بڵاوكرده‌وه، كه به وته‌ی خۆیان له‌ناو ئه‌و كه‌شتیه‌دا چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هه‌بووه.
عه‌مید خالید مه‌حجوب به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ئاراسته‌كردنی فه‌رمانده‌یی گشتی ده‌سته‌ی چه‌كداریی سوپای نیشتیمانی لیبیا رایگه‌یاند، "هێزه‌كانیان هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر ئه‌و كه‌شتیه ئه‌نجامداوه، كه چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هه‌ڵگرتوه به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی چه‌كدارانی حكومه‌تی ویفاقی لیبیا به‌سه‌رۆكایه‌تی فایز سه‌رراج".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "پاش گه‌یشتنی ئه‌و كه‌شتیه به كه‌نارده‌ریای ته‌رابلس-ی پایته‌ختی لیبیا هێزه‌كانمان بۆردومانیان كردوه‌و تێكیانشكاندوه".
له درێژه‌ی وته‌كانیشیدا مه‌حجوب وتی: "پاش دڵنیابونمان له كه‌لوپه‌ل و چه‌كه‌كانی نێو كه‌شتیه‌كه به‌ئامانجمانگرتوه، كه‌شتیه‌كه توركی بوه‌و به ئاشكرا رێككه‌وتنه‌كانی نه‌ناردنی چه‌كی بۆ لیبیا و هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی بۆ راگرتنی جه‌نگ له لیبیا پێشێلكردوه".