نه‌وا
باس له‌وه ده‌كرێت له‌دوای كۆتایی هاتنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌غدا به‌جێده‌هێڵیت و په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عیراق به‌دووری نازانێت له هه‌رێمی كوردستان جێگیربێت.
باسم خه‌شان، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، هۆكاری جێهێشتنی عێراق و جێگری نه‌بوونی له فه‌ره‌نسا، ئه‌وه‌یه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه ترسی هه‌یه داوای دادگایی كردنی بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران، داوا بكرێت عادل عه‌بدولمه‌هدی دادگایی بكرێت.
خه‌شان ئه‌وه‌شی روونكردنه‌وه، عه‌بدولمه‌هدی ناتوانێت له فه‌ره‌نسا بمێنێته‌وه، چونكه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه و ده‌كرێت به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌روه‌ك په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكه‌ی عێراق به دووری نه‌زانیووه كه عه‌بدولمه‌هدی له هه‌رێمی كوردستاندا نیشته‌جێ بێت، چونكه به‌وته‌ی ناوبراو سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی كوردا هه‌یه.