نه‌وا
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عیراق ئامارێكی نوێی قوربانیانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، زیاتر له 540 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون، نزیكه‌ی 24 هه‌زاریش برینداربون، زیاتر له 50 رفێندراویش بێسه‌روشوێنن.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی كۆمسیۆنه‌كه، ئامارێكی نوێی له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه، له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا، 545 كه‌س كوژراون، كه 17 كه‌سیان سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانن، نزیكه‌ی 24 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
هه‌ر به پێی ئاماره‌كانی لای به‌یاتی، 79 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا رفێنراون، له‌نێویاندا چوار كچ هه‌ن، 22 رفێنراو ئازادكراون، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه چاره‌نوسیان نادیاره، كه یه‌كێكییان كچه، هه‌روه‌ها 2 هه‌زار و 800 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون، جگه له 38 ده‌ستگیركراو، سه‌رجه‌مییان ئازاد كراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوان له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه تا ئێستا، 600 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.