نه‌وا
ژماره‌ى قوربانیانى ڤایرۆسى "COVID – 19" ناسراو به كۆرۆنا به‌رده‌وامه له‌به‌رزبونه‌وه و ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته سه‌روو 2 هه‌زار كه‌س، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له 40 سالأ كه‌متره و ته‌ندروستیه‌كى باشیان هه‌یه مه‌ترسى ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر نییه به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌كانى چین بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته 75 هه‌زار و 216 كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 672 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته 2 هه‌زار و 12 كه‌س و به‌و پێیشه له‌ئێستادا 58 هه‌زار و 543 كه‌س له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، كه 12 هه‌زار و 57-یان بارودۆخیان ناجێگیره.
پێشتریش تیدرۆس گیبریسۆس به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاشكرایكرد، %80ى ئه‌وانه‌ى توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون جۆره‌كه‌یان سوكه و مه‌ترسیدار نییه، هه‌روه‌ها به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه تۆڕى هه‌واڵی BBC بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له 40 سالأ كه‌متره‌و ته‌ندروستیه‌كى باشیان هه‌یه ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسى له‌سه‌ریان نییه، به‌تایبه‌تى منداڵان كه به ده‌گمه‌ن توشبویان تێدا تۆماركراوه.