نه‌وا
ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه رۆسنه‌فت-ی روسیدا ده‌سه‌پێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامه له نێوه‌ندگیریكردن بۆ فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ڤێنزوێلا.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و دوپاتیكردۆته‌وه، واشنتۆن سوره له‌سه‌ر رێگریكردن له به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ڤێنزوێلا له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی مادۆرۆ-وه، بۆیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای (رۆسنه‌فت تره‌یدینگ ئێس ئه‌ی)ی سه‌ر به رۆسنه‌فت-ی روسی به‌رده‌وام بووه له نێوه‌ندگیری له پرۆسه‌ی فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی ڤێنزوێلا، هه‌ربۆیه كۆمپانیاكه خراوه‌ته لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه.
به پێی سزاكانی ئه‌مریكا، سه‌رجه‌م پشكه داراییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی سه‌ربه رۆسنه‌فت بلۆك ده‌كرێت و رێگری له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌كرێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، مۆڵه‌تی سێ مانگیان به كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان داوه كۆتایی به گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا روسییه‌كه بهێنن.