نه‌وا
حكومه‌تی هه‌رێم 75 كۆمپانیا و بازرگانی داوه‌ته دادگا و ئه‌گه‌ر تا مانگی 5 قه‌رزه‌كانی سه‌ریان نه‌ده‌نه‌وه، حكومه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر موڵكه بارمته‌كراوه‌كانیاندا ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موڵكه‌كان له بری قه‌رزه‌كان كه‌مترن.
له‌و باره‌یه‌وه كازم نامیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه بازرگانیه‌كانی هه‌رێم به رۆژنامه‌ی هاووڵاتیی وتووه، 75 به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیا و بازرگان هه‌ن، له ساڵی 2014-وه هیچ قه‌رز و سودێكی قه‌رزه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه به حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌رزی زه‌به‌لاحیان كردووه و موڵكیان به بارمته داناوه، به‌ڵام موڵكه‌كانیان له‌ئێستادا ئه‌و نرخه ناكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه بازرگانیه‌كانی هه‌رێم دوپاتیكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیا و بازرگانانه له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌دا قه‌رزه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه، به‌پێی یاسا له دادگای مه‌ده‌نی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ن و داوای باقیی نرخه‌كه ده‌كه‌ن، یان هه‌ر شتێك وه‌ك ئوتۆمبێل و خان‌و و زه‌وییان به‌ناوه‌وه بێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
كازم نامیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌و كۆمپانیا و بازرگانانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌یانتوانیوه قه‌رزه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه، بۆیه ماوه‌كه‌یان بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه دوایین مۆڵه‌ت ده‌بێت و ده‌بێت له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا بیگه‌ڕێننه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و مۆڵكانه‌دا ده‌گیرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا 800 ملیار دینار قه‌رزی لای ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و بازرگان و به‌ڵێنده‌ره و سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی، ته‌نانه‌ت له یاسای چاكسازیشدا به مادده‌یه‌ك جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه.