ترامپ حوكمی ئه‌و حاكمه‌ی كه‌مكرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵیدا كورسی و پۆسته‌كه‌ی ئۆباما بفرۆشێت

19/02/2020 جیهان

نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى هه‌وڵدان بۆ فرۆشتنى كورسی و پۆسته‌كه‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نى پیران سزاى 14 سالأ زیندانى به‌سه‌ر حاكمى پێشوى ویلایه‌تى ئێلینۆى ئه‌مریكا سه‌پێندرا، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ به‌ لێبوردنى سه‌رۆكایه‌تى، سزاكه‌ى كه‌مكرده‌وه‌ و ئازاد كرا.
رۆد بلاگویڤیچ حاكمى پێشوى ویلایه‌تى ئێلینۆى له‌ ساڵى 2009 له‌ پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه‌ و دواتر به‌ هه‌وڵدان بۆ فرۆشتنى پۆسته‌ چۆڵه‌كه‌ى ئۆباما له‌ ئه‌نجومه‌نى پیران تۆمه‌تباركرا و سزاى 14 سالأ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام ترامپ به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه‌تى لێبوردنى گشتى بۆ حاكم و چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ ده‌ركردوه‌ له‌وانه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى نیویۆرك كه‌ به‌هۆى خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج سزادرابوو، خاوه‌نى پێشوى یانه‌ى تۆپى پێى سانفرانسیسكۆ، مایكلأ میلكین وه‌به‌رهێنه‌رى دیارى ئه‌و وڵاته‌ و لێخۆشبونه‌كه‌ى ترامپ به‌ گشتى 11 كه‌سایه‌تى گرتۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها كه‌سه‌ نزیكه‌كانى ترامپ خۆیشى له‌و لیسته‌دان له‌وانه‌ رۆجه‌ر ستۆن راوێژكارى كۆماریه‌كان، كه‌ تۆمه‌ته‌كه‌ى تایبه‌ت بوو به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانى روسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا.
بلاگویڤیچ، هه‌وڵیدابوو پاره‌یه‌كى زۆر له‌ فرۆشتنى كورسیه‌كه‌ى ئۆباما له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ده‌ستبهێنێت به‌وه‌ى كێ زۆرترین پاره‌ بدات، ترامپ له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ وتى "ماوه‌ى هه‌شت ساڵى له‌ زیندان به‌سه‌ربردوه‌ ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كى درێژه‌، نایناسم، به‌ڵام له‌ كه‌سێكى باش ده‌چێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group