نێچیرڤان بارزانی و عوسمان بایدەمیر نزیكبونەوەی لایەنە كوردستانییەكان تاووتوێ دەكەن

19/02/2020

نەوا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سیاسەتمەداری كورد عوسمان بایدەمیر و شاندێكی یاوەری كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، لە دیدارێكدا هەردوولا جەختیان لە خەباتی سیاسی مەدەنی و لە گوتاری ئاشتیخوازانەی گەلی كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدەستهێنانی مافەكانی و لێكنزیكبونەوەی لایەنە كوردستانییەكان كردەوە.
تاووتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكە بەگشتی و دوا پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان و دۆخی كورد لە ناوچەكە و چارەسەركردنی كێشەكان بە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستان و رۆڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group