نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
باوكێك، كه ده‌ستدرێژی سێكسى كراوه‌ته‌سه‌ر كچه هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی، ده‌ڵێت "تۆمه‌تبارانی كه‌یسه‌كه له شاری هه‌ولێر ئازادكران و به‌رپرسێكی پارتی-یان له‌پشته‌وه‌یه، دادگاش بێ لایه‌ن نییه له كه‌یسه‌كه‌دا و كراوه به كه‌یسێكی سیاسی".
ئه‌مڕۆ لوقمان ئیسماعیل باوكی ئه‌و كچه‌ی ده‌ستدرێژى كراوه‌ته‌سه‌رى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن وتی "له شاری هه‌ولێر له 4-3-2019 له‌لایه‌ن دوو پیاوه‌وه و به هاوكاریی دوو ژن ده‌ستدرێژیی سێكسى كرایه‌سه‌ر كچه‌كه‌م، تۆمه‌تباره‌كان له 14-4-2019 ده‌ستگیركران و له بنكه‌ی پۆلیسی راستی دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، به‌ڵام له 17-6-2019 ئازادكراون".
وتیشى "له‌ئێستادا هیچ تۆمه‌تبارێكی دۆسیه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراون و سه‌رجه‌میان ئازادكراون، ژیانی خۆم و كچه‌كه‌شم له‌مه‌ترسیدایه، بۆیه لێره‌وه داواده‌كه‌م جارێكی تر ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیربكرێنه‌وه".
لوقمان ئیسماعیل باوكی كچه قوربانییه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، به‌رپرسێكی پارتی له پشت ئازادكردنی تۆمه‌تبارانی ده‌ستدرێژیی سه‌ر كچه‌كه‌ن و داوای كرد دۆسیه‌كه به رێڕه‌وی یاسایی خۆیدا بڕوات، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌تری لێنه‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به خراپی دۆخی ده‌رونی منداڵه‌كه‌ی كرد و وتی "پێویستیی به هاوكاریی هه‌یه".