گروپێكی مەترسیدار لە موسڵ دەستگیركران

19/02/2020 عێراق

نەوا
گروپێكی مەترسیدار لە شاری موسڵ دەستگیركران، كە بازرگانییان بە پارچەكانی لەشی مرۆڤەوە كردوە و بەپێی دانپێدانانەكانیان نرخی گورچیلەیەك 12 هەزار دۆلار بوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، ئەو گروپەی دەستگیركراون، لە 11 كەس پێكهاتون، كە گروپێكی مافیاییان پێكهێناوە و لەپارێزگای نەینەوا بازرگانییان بە ئەندامەكانی لەشی مرۆڤەوە كردوە.
رونیشكراوەتەوە، تۆمەتباران لە دانپێدانانەكانیاندا ئاماژەیان بەوەكردوە نرخی گورچیلەیەك گەیشتوەتە 12 هەزار دۆلارو بازرگانییان پێوەكردوە.
بەپێی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەو تۆمەتبارانە بەپێی مادەی 17ی یاسای بازرگانیكردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤەوە دەستگیركراون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group