بە فەرمی..ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە ئێران

19/02/2020 جیهان

نەوا
سەنتەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، دوو حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری قوم-ی ناوەندی ئێران تۆماركراون.
ئاژانسی هەواڵی میهر لە زاری كیانۆش جیهانپور سەرۆكی سەنتەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، لە دوو رۆژی رابردودا خەڵكیان لەشاری قوم بینیوە نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا دەركەوتوە، هەربۆیە تیمی تایبەت و دەستوەردانی خێرا چونە شارەكە و ئەو كەسانە خراونەتە ژێر چاودێریی وردەوە، پاش وەرگرتنی نمونەی خوێن و پشكنین بۆیان، دەركەوتوە دوو كەس لەو گومانلێكراوانە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.
جیهانپور وتیشی "قۆناغێكی دیكەی پشكنین بۆ توشبوەكان دەكەین و پاش دەركەوتنی دەرئەنجامەكان و یەكلابونەوەی پشكنینەكان، ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنین".






شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group