نه‌وا
ده‌سته‌ی ئاماده‌كاریی خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه داواكارییه‌كانیان راگه‌یاند
ده‌قی داواكارییه‌كان:
ئێمه وه‌ك رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك داواكاری خۆپیشانده‌ران و هاووڵاتییان ده‌خه‌ینه ڕوو، كه بریتین له :
یه‌كه‌م. چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستبه‌جێی كێشه‌ی سوته‌مه‌نیی و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی هاووڵاتییان، وه‌ك كاره‌با، نه‌وت، غاز و ئاو و تادوایی. چونكه ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ده‌سه‌ڵات بۆ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بێت، نه‌ك بۆ كۆمپانیاكانی ده‌سه‌ڵات.
دووه‌م. دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و دامه‌زراندنی گه‌نجان و بێكاران و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان،وه هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری كاتی و مامۆستای گرێبه‌ست و خۆبه‌خشه‌كان به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی.
سێیه‌م. ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵگرتنی باج و بارگرانیی له‌سه‌ر دوكانداران و كاسبكاران.
چواره‌م. ده‌ستبه‌جێ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ناوچاكسازیی به‌جۆرێك كه‌متریین موچه‌ی خانه‌نشینیی كه‌مئه‌ندامان و هاوڵاتییان 500 هه‌زار بێت، و موچه‌ی پله‌باڵاكانی وه‌كو په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و كه‌سه حزبییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
پێنجه‌م. ده‌ستبه‌جێ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له یاساناسان و خه‌ڵكانی تایبه‌تمه‌ند له‌نێو جه‌ماوه‌ر و هاووڵاتییانی كوردستان كه له داهاتی نه‌وت، خاڵه سنوورییه‌كان و ناوخۆ بكۆڵێته‌وه و بۆ رای گشتیی ئاشكرا بكات كه چه‌نده و بۆكوێ ده‌ڕوات و ده‌چێته گیرفانی كێ.
شه‌شه‌م. ده‌ستبه‌جێ دانانی ئالیه‌تێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی موچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی فه‌رمانبه‌ران به‌جۆرێك كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك مانگانه له‌سه‌روو موچه‌كه‌یه‌وه بڕێك له پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
داواكارین له‌و چین و توێژانه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌ن مافیان خوراوه یاخود وه‌ك پێویست ده‌سه‌ڵات به‌ده‌م داواكانیانه‌وه نایه‌ت، ئه‌وا رۆژی شه‌ممه ئاماده بن له‌و خۆپیشاندانه‌ی كه داكۆكی له مافی ئه‌وان ده‌كات.
ده‌سته‌ی ئاماده‌كاریی خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی رۆژی شه‌مه
٢٠٢٠/٢/٢٢