پۆمپیۆ: ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران

19/02/2020 جیهان

نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ حاڵه‌تێكدا "ئه‌گه‌ر ئێران ره‌فتاره‌كانی بگۆڕێت". 
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، "واشنتن ئاماده‌یه‌ له‌هه‌ر كاتێكدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات ئه‌گه‌ر ئێران به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ره‌فتاره‌كانی بگۆڕێت". 
مایك پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌، "ئیراده‌ی سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ به‌هیچ جۆرێك نیه‌تی ئه‌وه‌ی نیه‌ سزاكان له‌سه‌ر ئێران سوك بكات". 
ئه‌وه‌شی وت: "په‌له‌ناكه‌ین، هه‌ڵمه‌تی گه‌مارۆكانیش به‌رده‌وام ده‌بێت، سزاكان ته‌نها ئابوری نین به‌ڵكو بۆ په‌راوێزخستنی ئێرانه‌ له‌ رووی دیپلۆماسییه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا". 
ئه‌م لێدوانه‌ی پۆمپیۆ له‌كاتێكدا بوو كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌دیس ئه‌بابا-ی پایته‌ختی ئه‌سیوپیای به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ جێهێشت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group