نه‌وا-لاڤه كورده
رۆژی شه‌ممه له سلێمانی باشترین وێنه‌ی ساڵی 2019 هه‌ڵده‌بژێردرێت و خاوه‌نی بیرۆكه‌كه‌ش ده‌ڵێت "له‌و بواره‌دا بۆشاییمان هه‌یه".
ره‌ها حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی كوردستان و خاوه‌نی بیرۆكه و به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی "وێنه‌ی ساڵ" بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "له پێنج كایه‌ی فۆتۆگرافی جیاوازدا وێنه‌ی ساڵ دیاری ده‌كرێت، چونكه له‌و بواره‌دا بۆشایی هه‌یه، رۆژی شه‌ممه22-2-2020 له هۆڵی یه‌ڵماز گونای له ئه‌منه سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی ئیڤێنتی (وێنه‌ی ساڵ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له رێكخراوی كوردستان، فۆتۆگرافی باشترین وێنه هه‌ڵده‌بژێرێت".
وتیشی "ئه‌مساڵ یه‌كه‌م چالاكییه و بۆ ساڵانی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كان تێیدا به‌شداربن".