نه‌وا
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مه‌ترسیی داعش دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌و به پێویستیزانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به جددی سه‌یری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه بكات.
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ راڵف ئه‌براهام ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو، دووپاتی كرده‌وه دوای ساڵی 1991 هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌ك بووه كه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ئێستاش ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر روویان تێكردووه و وه‌كو پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵكانی لێقه‌وماو به‌كار ده‌هێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا بابه‌ته‌كانی به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان بێ جیاوازی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش، به‌رده‌وامیی پشتگیریكردنی پێشمه‌رگه، هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا و دۆستایه‌تیی به‌هێزی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌وره‌ك تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی دۆخی ئێستای عیراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.