نه‌وا
هاتووچۆی هاوڵاتیانی هه‌رێم و عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌بێ ڤیزا بۆ ماوه‌یه‌كی تر درێژكرایه‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوێكی باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا هاتووه: "كۆماری ئیسلامی ئێران له چوارچێوه‌ی به هێزكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه و برایانه‌ی نێوان حكومه‌ت و گه‌لانی ئێران و عیراق و به ئامانجی هاتوچۆی ئاسان تری هاووڵاتیانی هه‌ردو وڵات، هه‌ستا به درێژكردنه‌وه‌ی ئاسانكاری تایبه‌ت به هاتوچۆی هاووڵاتیانی عیراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.
باس له‌وه‌شكراوه، له به‌رواری 25-2-2020 تاوه‌كو 24-5-2020 لێدانی مۆری چوونه‌ژووره‌وه له لایه‌ن پۆلیسی پاسپۆرتی جێگیركراو له‌سه‌ر سنوره فه‌رمیه‌كانی خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران به مانای ڤیزای مانه‌وه‌ی یه‌ك مانگه‌و هاووڵاتیانی عیراقی پێویستیان به وه‌رگرتنی ڤیزا له ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراودا نابێت.
باڵوێزخانه‌ی ئێران له به‌غداد ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له روانگه‌ی ئه‌و راستیه‌وه كه ئه‌م بڕیاره له ماوه‌كانی رابردوودا له لایه‌ن هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵاته‌وه پێشوازی گه‌رمی لێكرا، به هه‌وڵی بێ ووچان، ئه‌م ئاسانكارییه به شێوه‌ی دولایه‌نه له‌م ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌م هاوكاریانه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ ده‌بێت له ره‌وتی هاتوچۆكردنی ئاسان و مامه‌ڵه‌ی زیاتری نێوان دوو وڵات و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردولا.
له‌مانگی نیسانی ساڵی رابردووه‌وه به‌بڕیارێك ڤیزای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێم هه‌ڵگیرا.