سكاڵا بۆ لێسەندنەوەی متمانەی پەلەمانتاری لە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی تۆماركراوە

20/02/2020 جیهان

نەوا
لە دژی پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی هاوسەرۆكانی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان و چوار پەرلەمانتاری تری هەدەپە، سكاڵا درایە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی توركیا.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە، 10 سكاڵا لە دژی پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی هاوسەرۆكانی گشتیی هەدەپە و چوار پەرلەمانتاری تری حزبەكە، بۆ لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری لێیان ئامادەكراون و ئەو سكاڵایانە پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی توركیا كراون.
ئاژانسەكە ئاشكراشیكردووە، چوار سكاڵا لە دژی بوڵدان و تەمەلی تۆماركراون، گوڵستان كلچ دوو سكاڵای لەسەرە و لە دژی هەریەك لە بەردان ئۆزتورك، پەرۆ دوندار و موراد ساریساچ یەك سكاڵا تۆماركراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group