نه‌وا
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رانی سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌و داوایكرد، ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی دانه‌وێله و گه‌نمی جوتیاران.
رۆژی پێنجشه‌ممه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رانی سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی دانه‌وێله‌ی جوتیاران راگه‌یه‌ندراو وه‌زیری بازرگانی تیشكی خسته سه‌ر گرنگی كاری سایلۆكان و چۆنیه‌تی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی ته‌سویقی ئه‌مساڵ و وه‌رگرتنی دانه‌وێله‌ی جوتیاران.
كه‌مال موسلیم به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی گیر‌و گرفته‌كانی پێدان و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رانی سایلۆكانی راسپارد كه ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانه‌وێله و گه‌نمی جوتیاران له وه‌رزی دروێنه‌ی دانه‌وێله‌ی ئه‌مساڵدا.
دواتر له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا به‌رێوه‌به‌رانی سایلۆكان باسیان له كێشه گرفته‌كانیان كرد و پێداویستی و ئاماده‌كاریان بۆ وه‌رزی تازه خسته‌رو، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچونی كاری سایلۆكان بوه جێگه‌ی باس و لێكۆڵینه‌وه.