نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی پشتگیری له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی به ئاقارێكی هه‌ڵه‌دا نه‌ڕوات، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كانیش دووپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌شداریی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن هۆشیارن، بۆیه هیچ روونادات.
باڵانبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌رنامه‌ى ئاراسته‌ى رادیۆى نه‌وا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه كه ئه‌وان وه‌ك "نوێنه‌رى خه‌ڵك له په‌رله‌مان پێویسته داواى مافه‌كانى خه‌ڵك بكه‌ن" و وتی: پشتیوانى داواكارییه‌كانى خه‌ڵك ده‌كه‌ین مافى خۆیانه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك خۆپیشاندانه‌كه به ئاقارێكى هه‌ڵه‌دا نه‌ڕوات و نه‌بێته هۆى كار و كاردانه‌وه و شارستانیانه به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ر له‌به‌رنامه‌كه‌دا یه‌عقوب كاكل له ده‌سته‌ى رێكخه‌رانى خۆپیشاندان پێیوابوو "ئه‌ركى ده‌سه‌ڵاته خۆپیشانده‌ران بپارێزێت" و وتى: "كاتێك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌و خۆپیشاندانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه به‌رپرسیارێتى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵات چونكه چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و لایه‌نى ئه‌منى له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندایه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه ئه‌وان "هاووڵاتى و فه‌رمانبه‌ر و گه‌نج و ژن و كچى به‌شخوراوى ئه‌م وڵاته‌ن و داواى مافه‌كانیان ده‌كه‌ن". وتیشى "لاى ئێمه هیچ شتێك نابێت، ئه‌وانه‌ى به‌شدارن هۆشیارن، ئه‌وه‌ش كه ده‌كرێت ره‌نگه ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت شتێك بكات".