نه‌وا
ئه‌حمه‌د ئه‌میرئابادی نوێنه‌ری پارێزگای قوم له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، له‌میانی دوو هه‌فته‌ی رابردودا، 50 كه‌س له پارێزگاكه‌دا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئیلنا)ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پارێزگای قوم له دانیشتنی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاندوه، ته‌نها له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه 50 كه‌س له پارێزگاكه‌یاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ره‌خنه‌ی له‌وه‌ش گرتوه، كه به‌رله سێ هه‌فته له قوم حاڵه‌تی توشبون به كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌ڵام دره‌نگ راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌ك پێویست نین و وتویه‌تی "ره‌وشه‌كه له قوم باش نییه. ئه‌و په‌رستارانه‌ی چاودێری توشبوانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن جلوبه‌رگی تایبه‌ت به خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه‌یان نییه. هه‌ربۆیه په‌رستاره‌كان به‌ترسه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئامێری پشكنین بۆ دیاریكردنی ڤایرۆسه‌كه به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست نییه. ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌مامكیش به‌ده‌ست ناكه‌وێت".
ئه‌میرئابادی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، 250 كه‌س له قوم به‌هۆی توشبون به ڤایرۆسه‌كه‌وه خراونه‌ته ژێر چاودێریی ورده‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌عید نه‌مه‌كی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كردوه، تائێستا له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا، 12 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته 61 كه‌س.