نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رێكی قوم له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، 50 كه‌س به هۆی كۆڕۆناوه له‌و پارێزگایه مردوون، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نیوه یان یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و ژماره‌یه‌ش راست بێت ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرای كرد، ناوی 40 كه‌سی گه‌یاندۆته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
ئه‌حمه‌د ئه‌میری فه‌راهانی نوێنه‌ری قوم له په‌رله‌مانی ئێران رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاندبوو، زیاتر له سێ هه‌فته‌یه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له قوم زانراوه، به‌ڵام رانه‌گه‌یه‌نرابوو، وتبووشی 50 كه‌س به هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د حه‌ریرچی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر نیوه یان ته‌نانه‌ت چاره‌كێكی ئه‌و ژماره‌یه‌ش راست بێت ئاماده‌یه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
دواتر نوێنه‌ره‌كه‌ی قوم له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندبوو، به نامه‌یه‌كی نهێنی ناوی 40 كه‌سی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه، كه به هۆی كۆڕۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆیه پێویسته جێگری وه‌زیر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
سه‌رباری ئه‌و لێدوانه‌ش جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی قوم نه‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و 40 كه‌سه به هۆی كۆڕۆناوه مردوون، پێویسته ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.