نه‌وا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، له‌پێناو روبه‌روبونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار له راگرتنی جوڵه‌ی بازرگانی له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوریه‌كان درا.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راشیگه‌یاندووه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌روازه‌كان داخراون و رۆژی سێشه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری پێویست له‌و باره‌وه ده‌درێت.
كاتژمێر چواری پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیرا.