نه‌وا
ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی نه‌یهێشت حكومه‌ت پێكبێت، خودی شیعه بوو به‌هۆی جیاوازی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و بیركردنه‌وه‌كانی عه‌لاوی.
ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری كورد له به‌غدا له وتارێكدا نوسیویه‌تی"عه‌لاوی به روونی وتی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ سێ وه‌زاره‌ت بۆ كورده، واته له سێ وه‌زیره‌وه ده‌بن به چوار، هه‌ر بۆ خۆشتان كاندید بێنن و من یه‌ك كه‌س دانانێم و هه‌ر ناوێك دێنن، گرنگ ئێوه پێی رازیبن، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ هیچ ناوێك نه‌نێردرا بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به‌وه‌زیر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌وه‌ی نه‌یهێشت حكومه‌ت پێكبێت خودی شیعه بوو به‌هۆی جیاوازی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و بیركردنه‌وه‌كانی عه‌لاوی و چۆنێتی ناوه پێشنیازكراوه‌كان بۆ كابینه‌كه‌ی.
ناوبراو به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته‌وه كه له‌كۆی 187 ئه‌ندامی شیعه ته‌نها 94 ئه‌ندامیان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بون له‌كاتێكدا ته‌نها 165 ئه‌ندام به‌سه بۆ به‌ستنی دانیشتن و متمانه‌دان به كابینه‌كه.
ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی نوسیووه، عه‌لاوی وه‌كو كه‌سێتی خۆی كێشه نه‌بوو بۆ كورد، به‌ڵام به‌وته‌ی خۆی گرنگترین كێشه‌ی كورد و ترسی زۆریان ئه‌وه بوو كه خاوه‌نی قورسایی و بڕیار نابێ و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك، كه زامن ناكرێن بۆ ئه‌وه‌ی دژی كورد نه‌بن.