ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: ئه‌سته‌مه‌ ئه‌مساڵ عیراق پرۆژه‌یاساى بودجه‌ی هه‌بێت

05/03/2020 عێراق

نه‌وا
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق به‌دورى ده‌زانێت ده‌نگ به‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2020 بدرێت، چونكه‌ كات له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه‌.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "به‌دورى ده‌زانین ئه‌مساڵ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ هه‌بێت، چونكه‌ كات نه‌ماوه‌"، رونیشیده‌كاته‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌یاساى 2020 بڕى 50 تریلیۆن دینار كورتهێنانى تێدایه‌.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌كردوه‌، تائێستا پرۆژه‌یاساكه‌ له‌ وه‌زاره‌تى داراییه‌ بۆیه‌ په‌رله‌مان ناتوانێت تێیپه‌ڕێنێت و ئه‌وه‌ى گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مان ته‌نها داتا و زانیاری داراییه‌.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تی عیراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ و تائێستاش لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ كه‌سێك دیارى بكه‌ن و حكومه‌ت پێكبهێنن، بۆیه‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2020 په‌سند نه‌كراوه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ دوو مانگیش به‌سه‌ر ساڵی 2020دا تێپه‌ڕبوه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group