قەزای سۆران.. 30 كیلۆگرام زێڕ دەدزرێت

07/03/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
لە قەزای سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر چەند كەسێك تونێلێك لێدەدەن و لەو رێگەیەوە 30 كیلۆگرام زێڕ دەدزن، لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستیپێكردوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە قەزای سۆران بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لە زەڕەنگەرێكی ناوبازاڕی قەزای سۆران بڕی 30 كیلۆگرام زێڕ دزراوە و بۆ ئەو كارەش دزەكان تونێلێكیان لێداوە.
لای خۆیشیەوە موقەدەم شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران روداوەكەی پشتڕاستكردەوە و بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لەئێستادا هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەكەن و دواتر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە رادەگەیەنن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group