كەشناسی وادەی كۆتایی هاتنی بارانبارینی راگەیاند

14/03/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی وادەی كۆتایی هاتنی بارانبارینی راگەیاندوو پێشبینیش دەكات، رۆژی دووشەممە بارانبارین دەستپێبكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەزرەزانی هەرێمی كوردستان لە پەیجی خۆی بڵاویكردووەتەوە، ئەم شەو باران بارین كۆتای دێت لە زۆربەی ناوچەكان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم ئەوەشی راگەیاندووە، رۆژی دووشەممە لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین دەست پێدەكاتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group