ئەو باندەی دزییان لە زێڕنگەرییەكەی سۆران كردبوو دەستگیركران

20/03/2020

نەوا
قایمقامی سۆران دەڵێت، لە بارەی دزییەكەی ئەو قەزایە هەواڵی خۆش لە دەزگا ئەمنیەكانەوە رادەگەیەنرێت.
كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند: "لەبارەی دزییەكەی سۆران چاوەڕێی ھەواڵی خۆشی دەزگا ئەمنییەكان بن، دڵنیا بن، ھیچ شتێك لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان ون نابێ، بۆیەشە ئێمە شانازی بە حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانمان دەكەین".
بەپێی زانیاریەكان ئەو باندەی دزیەكەیان لە زێڕنگەریەكی سۆران كردبوو، دەستگیركراون.
لە دزیەكەدا نزیكەی 30 كیلۆ گرام زێڕ و 300 هەزار دۆلار لە رێگەی هەڵكەندنی تونێلەوە دزرابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group