زانكۆی سلێمانی مادەیەكی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنای بەرهەمهێنا

27/03/2020

نەوا
بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، زانكۆی سلێمانی ماددەیەكی بەرهەمهێنا كە لە پشكنینی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا بەكاردەهێنرێت.
سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەڕاگەیەندراوێكدا وتی"دەستخۆشی لە ستافی زانكۆی سلێمانی و سەرۆكایەتی ئەو زانكۆیە دەكات، كە بۆیەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان توانیان ماددەی ڤی تی ئێم بەرهەمبهێنین." بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ماددە بەرهەمهاتوەكە "لە پشكنینی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا بەكاردەهێنرێت."


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group