نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 100 هه‌زار ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد له 100 رۆژدا دروست ده‌كات و به‌سه‌ر ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و جیهاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
ترامپ له چوارچێوه‌ی په‌یامه‌كانی بۆ گه‌لی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد دروستده‌كه‌ن، به‌ڵێنیشی دا پێداویستییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له‌وباره‌یه‌وه دابین بكه‌ن، كۆمه‌كیش بۆ وڵاتانی دیكه بنێرن.
له‌و نێوه‌نده‌شدا فه‌رمانی به هه‌ردوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێل "فۆرد" و "جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز" كردوه ده‌ست به دروستكردنی ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بكه‌ن تا یارمه‌تیده‌ربن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوشاره زۆره‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی چاودێریی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دروستبوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته زیاتر له 597 هه‌زار كه‌س و گیان له‌ده‌ستدانیش بوه‌ته 27 هه‌زار و 370، ئه‌وانه‌شی چاكبونه‌ته‌وه 133 هه‌زاری تێپه‌ڕاند. له‌نێو ئه‌و ژمارانه‌شدا، ئه‌مریكا پله‌ی یه‌كه‌می توشبوانی گرتوه به 104 هه‌زار كه‌سه‌وه، كه گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌زار و 700ی تێپه‌ڕاندوه و ته‌نها دوو هه‌زار و 525 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.