وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی سێ كەسی تری بە كۆرۆنا راگەیاند

28/03/2020
نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنا بۆ سێ كەسی تر ئەرێنی بووە.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە، دوو لە تووشبوان پیاون و لە ئامێدی و دهۆکن و ئەوی تریان ژنێكی تەمەن 70 ساڵە كە دانیشتووی دەربەندیخانە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا 125 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و لەو ژمارەیە 53 كەسیان چاكبوونەوە و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆک و ئامێدی و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون. 

وەزارەتی تەندروستی
28 ئازار 2020


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group