زانكۆیەكی هەرێم سابوونی شلی دروست كرد و بەسەر كەمدەرامەتاندا دابەشیدەكات

01/04/2020

نەوا
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا فاكەڵتی ئەندازیاری زانكۆی كۆیە توانی وەك یەكەم زانكۆ لە هەرێمدا ببێت بە خاوەن بەرهەمی خۆی و (سابوونی شل) بە كوالێتییەكی بەرز بەرهەم بهێنێت، ئەمڕۆ بڕێكی ئەو سابونەی بە ژمارەیەك خێزانی كەمدەرامەت بەخشی.
سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە رایگەیاند، ئێستا لەم بارودۆخە نەخوازراوەی كوردستان و شارەكەمان پێیدا تێپەڕ دەبێت و لەبەرئەوەی چەندین خێزان بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە توانای بەدەستهێنانی بژێوی رۆژانەیان نییەو ئەو خەرجییەی دەكەوێتە دەستیشیان پێویستە بە ژەمە خۆراكێكی ڕۆژانەی بدەن، بە ئاسانی توانای بەدەستهێنانی پێداویستییەكانی پاككردنەوەیان نییە.
ئاماژە بەوەكراوە، سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە بە ئەركی سەرشانی خۆی زانی هاوكارییەكی بچوك پێشكەش بە هاوشاریانی خۆی بكات، و بەپێی لیستێك كە لە قائیمقامیەتی كۆیەوە دەستنیشانكرابو، بڕی 175 لتر لە (سابوونی شل)ی بەرهەمی زانكۆی كۆیەی بەسەر 50 خێزانی كەم دەرامەتی گەڕەكەكانی شاری كۆیە دابەشكرد، كەوا بەپێی تێستی تاقیگەیی ئەم بەرهەمە كوالیتییەكی بەرزی هەیەو توانای لەناوبردنی بەكتریاو ڤایرۆسەكانی هەیە، بەڵكو دەبێتە هۆكارێك بۆ پاراستنی ئەندامانی ئەم خێزانانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group