نه‌وا
ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له‌باره‌ی توشبوونی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به كۆرۆنا رونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌نگۆیه دووره له راستییه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناڕاست، له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ، كه گوایه به‌گومانی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێریدایه، ئه‌و هه‌واڵه دوره له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه، "به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له‌ئێستادا رۆژانه له چالاكی و ئه‌ركه‌كانی بۆ رێگری و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و چاودێریكردنی رێكار و رێوشوێنه‌كان و ره‌وشی ته‌ندروستی له‌سنوره‌كه له‌گه‌ڵ تیمه ته‌ندروستیه‌كان له‌كاره‌كانی به‌رده‌وامه".