نه‌وا
پۆلیسی راپه‌رین رایده‌گه‌یه‌نێت، منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ له ئۆتۆمبێل كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌رمی منداڵێك له‌ڕه‌گه‌زی نێر، له‌دایك بووی ساڵی 2011، پیشه‌ی قوتابی قۆناغی دووه‌می بنه‌ڕه‌تی، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، به‌وته‌ی باوكی له نزیك گوندی سندۆڵان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وتۆته خواره‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
باس لهوهشكراوه، پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.