نه‌وا
په‌یامێك له‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تایبه‌ت به خوێندنی ئه‌مساڵ:
مامۆستایانی به‌ڕێز، قوتابیان و خوێندكارانی ئازیز، خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانیان، ئه‌م كاته‌تان باش:
پاش ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی خۆپارێزیی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌پێناو سه‌لامه‌تیتان بڕیاری پشووی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی دا ، به پێویستی ده‌زانین له‌ڕێگای ئه‌م په‌یامه‌وه جه‌خت بكه‌ینه‌وه له:
1ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی و ئاماده‌بوونی رێزدار قوباد تاڵه‌بانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاش تاوتوێكردنی پلانه‌كانی وه‌زاره‌تمان بریار دراوه كه قوتابیان دڵنیابن له‌وه‌ی ساڵی خوێندنیان نافه‌وتێت .
۲ـ ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێگا بدات، ههمووههوڵهكانمان بۆ ئه‌وه‌یه كه له 2ی 5ی 2020 ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌وحاڵه‌ته‌دا پلان وخشتهكانمان به‌م جۆره ده‌بێت :
ـ له 12 ی 5ی 2020 تا 21 ی 5 ی 2020، تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی، به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، ئه‌نجام ده‌درێت.
ـ ته‌نها بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام نادرێت و له‌گه‌ڵ پۆله ناكۆتاكان تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌گوێره‌ی رێنمایی و پێویسته بۆردی نمره‌ی قوتابیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كانی وه‌زاره‌ت.
ـ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می پۆله ناكۆتاكان، به قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تیشه‌وه ، هه‌روه‌ها په‌یمانگاكان و خوێندنی ئیسلامی ، له 1 ی 6 ی 2020 ده‌ستپێده‌كات تا 10 ی 6ی2020.
ـ تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه گشتیه‌كان( وه‌زاری ) بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ، به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه ، له 28 ی 6ی 2020 تا 23 ی 7 ی 2020 ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شێوازێك كه له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها دوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ـ تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی، به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه له 16 ی 8 ی 2020 تا 24 ی 8 ی 2020 ئه‌نجام ده‌درێت.
3- بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نها له‌و بابه‌تانه ئه‌نجام ده‌درێت كه خوێندراون یان ده‌خوێندرێن له‌ناو قوتابخانه، واته هیچ بابه‌تێك بۆ تاقیكردنه‌وه داخڵ نابێت ئه‌گه‌ر قوتابیان نه‌یانخوێندبێت.
4ـ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خوێندنی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك پاڵپشتیكار و هاوكار و نا ئیلزامی له ناوه‌ڕاستی مانگی چوار بۆ قوتابیان فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێن له خوێندن ، هه‌موو قوتابخانه و په‌یمانگا ناحكومیه‌كان ده‌توانن به سستمی ئه‌لیكترۆنی یان ئۆنلاین ی تایبه‌ت به‌خۆیان، به‌هه‌مان شێوه‌ی قوتابخانه حكومیه‌كان ئه‌و جۆره له خوێندن فه‌راهه‌م بكه‌ن، وه هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی ناحكومی كه به سستمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌خوێنێت، به كوردی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، ده‌توانێت سوود له پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرێت.
5ـ مامۆستایانی وانه‌بێژیی قوتابخانهحكومیهكان كه‌به‌هۆی پشووی خۆپارێزیی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له وانه وتنه‌وه دابڕاون، له‌به‌رچاو ده‌گیرێن و شایسته داراییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
6ـ پویسته ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ناحكومی، له‌م دۆخه‌دا پابه‌ندبن به گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ مامۆستایانیان و شایسته داراییه‌كانیان وه‌ك له گرێبه‌سته‌كانیان هاتووه بۆیان خه‌رج بكه‌ن.
7ـ ئه‌و پلان و خشته‌یه‌ی كه ئاماژه‌ی پێدراوه له‌خاڵی 2 ی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه، بۆ حاڵه‌تێكه ئه‌گه‌ر توانرا له و كاته‌دا ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته‌وه ، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دیكه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلانی ئاماده‌كراوی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستۆته روو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارده‌ر ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه.
ئالان حمه سعید
وه‌زیری په‌روه‌رده