نه‌وا
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 2ی نسان كۆمه‌ڵێك بڕیار‌و رێنمایی بڵاو ده‌كاته‌وه‌و باس له‌وه‌شده‌كات، هاووڵاتیان له‌ناو سنوری قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیدا بۆ كاری زۆر پێویست ده‌توانن له سه‌عات 12ی شه‌و تا سه‌عات 6ی به‌یانی بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمیی هاتوچۆ بكه‌ن.
بۆ/ هه‌موو یه‌كه كارگێڕیی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابه‌ت/ گشتاندن
ئه‌مڕۆ 2-4-2020 لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕیاریدا:
1. هاووڵاتیان له‌ناو سنوری قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیدا، بۆ كاری زۆر پێویست، به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامیه‌كان، ده‌توانن له سه‌عات 12ی شه‌و تا سه‌عات 6ی به‌یانی بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمیی هاتوچۆ بكه‌ن.
2. پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنمایی‌و ڕێكاره ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان بن، ته‌نها له‌كاتی دابینكردنی پێداویستی ڕۆژانه‌و حاڵه‌تی نه‌خۆشیدا، به پێ و، بێ مۆڵبوون و كۆبوونه‌وه، كاره‌كانی خۆیان به‌خێرایی جێبه‌جێ بكه‌ن‌و بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
3. جگه له‌و كه‌رتانه‌ی له به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، رێگه‌یان پێدراوه هاتووچۆ بكه‌ن، هیچ مۆڵه‌تپێدانێك له‌كاتی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیارانه‌وه كاری پێ ناكرێت‌و لایه‌نی مۆڵه‌تده‌رو مۆڵه‌تپێدراو به‌رپرسیار ده‌بن.
4. هه‌ركه‌سێك له‌كاتی ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بێت‌و شوێنی كاره‌كه‌ی‌و پێگه‌كه‌ی بۆ هاتووچۆكردن به‌كاربهێنێت، به‌پێی بڕگه‌كانی به‌یانی ژماره 23 ی ساڵی 2020 ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سزاده‌درێت.
5. هه‌ر شوێنێك كه ڕێگای پێدراوه خزمه‌تگوزاریی گشتیی جێبه‌جێ بكات ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ته‌واوی ڕێكاره ته‌ندروستی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان نه‌بێت داده‌خرێت.
6. بانكه ئه‌هلییه‌كان ته‌نها ڕۆژانی دووشه‌ممه‌و چوارشه‌ممان له هه‌فته‌یه‌كدا، له سه‌عات 9 ی به‌یانی بۆ 12 ی نیوه‌ڕۆ كراوه ده‌بن، به‌پێی ڕێكاره ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییه‌كان، كه پێشتر ڕاگه‌یه‌ندراون.
7. كۆمپانیاكانی دابه‌شكردنی خۆراك‌و پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كان له‌ناو شاری سلێمانیدا له ڕۆژی 3-4-2020 ه‌وه ته‌نها له سه‌عات 8ی به‌یانی بۆ 1ی نیوه‌ڕۆ كاره‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
8. چالاكیی فرۆشتن و جموجوڵی فرۆشتنی كارگه پیشه‌سازییه‌كان، له سه‌عات 7ی ئێواره بۆ سه‌عات 6ی به‌یانی ده‌بێت.
9. له سنوری پارێزگای سلێمانیدا، كردنه‌وه‌ی نۆرینگه قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌كیش ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازیی مۆڵه‌تپێدراو به‌ڕێوه‌ی نه‌بات، داده‌خرێت.
10. پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌س‌و ده‌سته‌و لایه‌ن‌و ڕێكخراو‌و كۆمپانیایانه‌ی كاری خێرخوازیی ده‌كه‌ن، هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیدا بكه‌ن، لیستی تایبه‌ت به‌و خێزانه به‌ڕێزانه‌ی سودمه‌ند ده‌بن ئاماده بكه‌ن.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
2-4-2020