نه‌وا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وه‌كو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
تۆڕی هه‌واڵی "روسیا توده‌ی" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی تووشبوونی به په‌تای كۆرۆنا ئه‌نجامدانی پشكنین، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وه‌كو توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
لاریجانی ئێستا خراوه‌ته ژێر چاودێریی پزیشكییه‌وه‌و ده‌ستی به وه‌رگرتنی چارهسهریكردووه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاندبوو كه رۆژی پێنج شه‌ممه دوو هه‌زار و 875 تووشبووی نوێیان به په‌تای ڤایرۆسه‌كه تۆمار كردووه، له‌گه‌ڵ گیان له‌ده‌ستدانی 124 تووشبووی دیكه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا.