ئێران.. 134 كەسی تر بە هۆی كۆرۆناوە مردن

03/04/2020 جیهان

نەوا
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 134 كەسی تر بە هۆی كۆرۆناوە لەو وڵاتە مردوون و دوو هەزار و 715 حاڵتی نوێی تووشبوونیش تۆماركراون.
كیانوش جەهانپور  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران راشیگەیاند، كۆی تووشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی گەیشتوەتە 53 هەزار و 183 كەس و ژمارەی ئەو كەسانەشی گیانیان لەدەستداوە بۆ سێ هەزار و 294 كەس بەرزبوەتەوە.
باسی لەوەشكرد، تا ئێستا 17 هەزار و 935 كەس چاكبوونەوە و باری تەندروستی نزیكەی چوار هەزار كەسیش ناجێگیرە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group