زانكۆی سلێمانیش سەدان سامپڵی تری VTM بە تەندروستی سلێمانی دەدات

04/04/2020

نەوا
 زانكۆی سلێمانی سەدان سامپڵی ئامادەكراوی تری لە ماددەی ڤی تی ئێم رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كرد.
ماڵپەڕی فەرمی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند،  دوابەدوای ئامادەكردنی یەك هەزار و 500 سامپڵی ئامادەكراو لەماددەی ڤی تی ئێم، ئەمڕۆ 4 -4- 2020 زانكۆی سلێمانی 600 سامپڵی ئامادەكراوی تری لە ماددەی VTM رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كرد كە ماددەیەكی پێویست و گرنگە لە دیاریكردنی ڤایروۆسی كۆرۆنا (كۆڤید- ١٩).
دوای ئەوەی لەڕۆژی  27 -3-2020 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: ئەوان وەك زانكۆی سلێمانی توانییان بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ماددەی ڤی تی ئێم  ئامادە بكەن ،كە ماددەیەك بۆ پارێزگاری كردنی ئەو سامپڵانەی لەنەخۆشەكان وەردەگیرێت بەكاردێت. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group