وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە: كەسێك بەهۆی دەستكاریكردنی تەقەمەنی گیانی لەدەستدا

04/04/2020

نەوا
ئێوارەی  ئەمڕۆ لە شاخی  شرامی سەر بە ناحیەی بیارە بەهۆی دەستكاریكردنی تەقەمەنی  كەسێك  گیانی لە دەستدا.
لەو بارەیەوە رائید بەرزان عوسمان محەمەد  وتەبێژی  بە ڕیوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو كەسە كارمەندی mag دانیشتوی  پارێزگای هەڵەبجە  بوو.
وتیشی، تەرمەكەی  رەوانە پزیشكی دادی هەڵەبجە كراو كەسیكی تریش تەمەن 23ساڵ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە برینداربوە لە بەرسەختی برینەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە پەڕاوی لیكۆڵینەوە بۆ روداوەكە لەبنكەی پولیسی بیارە رێكخراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group